سایین قەڵا؛ دەستبەسەرکرانی کچێکی ٢٠ ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
ڕۆژی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سایین قەڵا کچێکی لاوی کوردیان بەناوی لەیلا مەحموودی دەستبەسەرکردووە و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئ.
هەنگاو: یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
ڕۆژی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سایین قەڵا کچێکی لاوی کوردیان بەناوی لەیلا مەحموودی دەستبەسەرکردووە و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەیان گواستووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢، (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم کچە لاوە و بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.
هەنگاو زانیویەتی، کە ڕۆژی یەکشەممە دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتە سەپێنراوەکان بەسەر لەیلا مەحموودیدا گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە.
شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لەیلا مەحموودی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوەبە بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تۆمەتبارکراوە.