بەهۆی چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپیشاندانەکان، پزیشکێکی خەڵکی سەقز دەستبەسەرکرا

دکتۆر ڕامین نشەستە یەکێک لە پزیشکانی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

١٨ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٢٠:٠٠

 


هەنگاو: دووشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

دکتۆر ڕامین نشەستە یەکێک لە پزیشکانی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات بە جلوبەرگی ئاسایی (لیباس شەخسی) ەوە هێرشیان کردووەتە سەر دەرمانخانەی "باران" و دکتۆر ڕامین نشەستەیان داوەتە بەر کوتان و لێدان و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم دکتۆرە کوردە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات توندوتیژیان بەکارهێناوە و لە بارەی چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەست دانییە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ئەم پزیشکە بە هۆی چارەسەرکردنی ژمارەیەک لە بریندارانی ئەم ڕۆژانەی دوایی ناڕەزایەتییەکانی شاری سەقز دەستبەسەرکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە