ڕاپۆرتی ژمارە ٩ی هەنگاو لە سەر ناڕەزایەتییەکانی کوردستان: ٣٢ کوژراو و ١٥٤١ بریندار

لە خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند ڕۆژی ڕابردووی کوردستان، لانی کەم ٥ هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون و ٢ هاووڵاتی دیکە لە ژێر ئەشکەنجە.

١٩ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٤:٥٩


هەنگاو: سێشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢


لە خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند ڕۆژی ڕابردووی کوردستان، لانی کەم ٥ هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون و ٢ هاووڵاتی دیکە لە ژێر ئەشکەنجە گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٤٠٠ کەس برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ١٦ی ڕەزبەر، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی سەرتاسەری لە شارەکانی کوردستان و ئێران، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچووە، کە ئەم خۆپیشاندانە بەهۆی دەستتێوەردانی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت ئاڵۆزی لێکەوتەوە و لە شارەکانی؛ سەلاسی باوەجانی، سنە، دێولان، سەقز، مەریوان، دیواندەرە، بۆکان، مەهاباد، کرماشان و جوانڕۆ لانی کەم ٧ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و٤٣٠ کەسی دیکەش برینداربوو.



پۆلێنبەندیی ٣٢ هاووڵاتیی گیان بەختکردوو بەگوێرەی شارەکان:

سنە؛ ١-داریوش عەلیزادە ٢- پەیمان مینبەری ٣- محەممەد ئەمینی ٤- یەحیا ڕەحیمی
شنۆ؛ ١- ئەمین مەعرەفەت ١٦ ساڵە ٢- میلان حەقیقی ٣-سەدرەدین لیتانی ٤-عەبدولسەلام قادر گەڵوان
ئورمیە؛ ١- فەرجاد دەروێشی ٢- عەبدوڵڵا محەممەدپور ١٦ ساڵە ٣- دانش ڕەهنەما ٤- نیما شەفیق دووست
شائاباد؛ ١- سەعید محەممەدی ٢- ئەمیر فولادی ١٦ ساڵە ٣- ئیمان محەممەدی
کرماشان؛ ١- مینۆ مەجیدی ٢- ڕەزا شەهپەرنیا ٣- ئەمیر حوسێن بەساتی ١٥ ساڵە
سونقوڕ وکولیایی؛ ١- عەلی ڕەزا فەتحی ٢- ڕۆزبێ خادمیان ٣- محەممەد زارعی
دیواندەرە؛ ١- فواد قەدیمی ٢- موحسین محەممەدی
پیرانشار؛ زەکەریا خەیاڵ ١٦ ساڵە ٢- سەمەد بەرگی نیا
سەقز؛ ١- فەریدون مەحموودی ٢- ئیسماعیل دزوار
ئیلام؛ ١- موحسین قەیسەری
دێولان؛ ١- ڕەزا لوتفی
قوچان؛ ١-عەلی موزەفەری سالانقوچ ١٧ ساڵە
مەریوان؛ ١- موختار ئەحمەدی
سەلاس باوەجانی؛ ١- ئارین موریدی



پۆلێنبەندیی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییان لە کوردستان بەگوێرەی پارێزگاکان:


پارێزگای سنە؛ ٩ شار

دیواندەرە؛ ٢ کوژراو و ٥٠ بریندار، سەقز؛ ٢ کوژراو و ١٧٠ بریندار، بانە؛ ٤٧ بریندار، سنە؛ ٤ کوژراو و ٤٥٥ بریندار، مەریوان؛ ١ کوژراو و ٥٠ بریندار، دێولان؛ ١ کوژراو و ٥٠ بریندار، بیجاڕ؛ ١٧ بریندار، قوروە؛ ٤٠ بریندار، کامیاران؛ ١١ بریندار

کۆی گشتی: ١٠ کوژراو و ٨٩٠ بریندار

پارێزگای ئورمیە؛ ٩ شار
شنۆ؛ ٤ کوژراو و ٦٧ بریندار، ئورمیە؛ ٤ کوژراو و٧٩بریندار، پیرانشار؛ ٢ کوژراو و٩٦ بریندار، مەهاباد؛ ٥٥ بریندار، بۆکان؛ ٨٠ بریندار، تیکاب؛ ٧ بریندار، ماکۆ؛ ٦ بریندار، نەغەدە: ٢٧ بریندار، سەردەشت؛ ٣٦ بریندار

کۆی گشتی: ١٠ کوژراو و٤٥٤ بریندار



پارێزگای کرماشان؛ ٥ شار

کرماشان؛ ٣ کوژراو و٦٠ بریندار، شاباد؛ ٣ کوژراو و٤٠ بریندار، پاوە؛ ٢٠ بریندار، سەلاس باوەجانی؛ ١ کوژراو و٩ بریندار، جوانڕۆ؛ ١١ بریندار

کۆی گشتی: ٧ کوژراو و ١٤٠ بریندار


پارێزگای ئیلام؛ ٣ شار
ئیلام؛ ١ کوژراو و ٤٠ بریندار، ئەیوان؛ ١١ بریندار، ئاودانان؛ ٦ بریندار
کۆی گشتی: ١ کوژراو و ٥٧ بریندار

باقی شارەکانی دیکەی ئێران

٣ کوژراو





کۆی گشتی هەموو پارێزگاکان: ٣٢ کوژراو و ١٥٤١ بریندار


دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٢٥٠٠ هاووڵاتی ناڕازی لە ماوەی ٢ هەفتەی ڕابردوو


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە شوناسی زیاتر لە ٥٥٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە لەو ٥٥٠ کەسە ٨٠ کەسیان ژن و ٣٠ کەسیان مێرمنداڵن.

هەنگاو زانیویەتی، کە زۆربەی ئەو دەستبەسەکراوانە بە سەختی ئەشکەنجە دەکرێن و لانی کەم دوو کەس لە شارەکانی ئورمیە و سەقز لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

هەنگاو جەخت دەکاتەوە کە ژمارەی بریندار و دەستبەسەرکراو و تەنانەت کوژراوەکانیش لە شارەکانی کوردستان زیاتر لەو ئامارەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە