دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی ناسراوی کورد لە ئابادان
سەعدان ئەحمەدنەژاد، ٤٦ ساڵ و چالاکی مەدەنی ناسراوی کورد و دانیشتووی شاری ئابادان، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە
هەنگاو: چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
سەعدان ئەحمەدنەژاد، ٤٦ ساڵ و چالاکی مەدەنی ناسراوی کورد و دانیشتووی شاری ئابادان، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئابادان دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، سەعدان ئەحمەدنەژادیان لە پێش قوتابخانەی کچەکەی دەستبەسەرکردووە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەحمەدنەژاد لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: "دوای سێ کاتژمێر لە دەستبەسەرکرانی سەعدان، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی ودەستیان بە پشکنین کردووە و کۆمپیوتەری ناوبراویان بردووە.
پاشان هەر ئەو هێزانە چوونەتە سەر دووکانی ئەو چالاکوانە کە ناوی (نوێنەرایەتی هەنگوینی مەلەکەی کوردستان)، ئەوێشیان پشکنیوە".
لە کاتی ڕووخانی بینایی "مێترۆ پۆل"ی ئابادان و گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیان، سەعدان ئەحمەدنژاد پەیامێکی بە نوێنەرایەتی کوردانی دانیشتووی ئابادان خوێندبووەوە.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە سەعدان ئەحمەدنەژاد خەڵکی گوندی تەنگی سەر سەر بە شاری سنەیە و دانیشتووی شارای ئابادانە.