دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو خوشکی خەڵکی بانە

دوو خوشکی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ڕۆیا دەوڵەتی و ڕۆژین دەوڵەتی لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئە.

٢١ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٧:٠٧


هەنگاو: پێنجشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

دوو خوشکی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ڕۆیا دەوڵەتی و ڕۆژین دەوڵەتی لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو دوو خوشکە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بانە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ڕۆژین دەوڵەتی و ڕۆیا دەوڵەتی و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەیان، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە