دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی جەعفەری ئەمیری هونەرمەندی خەڵکی کرماشان

جەعفەر ئەمیری، هونەرمەندی ناودار و چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی شاری کرماشان، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٢:١٤


هەنگاو: هەینی ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

جەعفەر ئەمیری، هونەرمەندی ناودار و چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی شاری کرماشان، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی١٦ ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە شاری کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەم هونەرمەندە کوردە پەیوەندی هەبووە بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی کرماشان بە مەبەستی شەرمەزار کردنی کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە.

لەدوای تێپەڕینی یەک حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی ئەم هونەرمەندە و سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی، زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی جەعفەر ئەمیری لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە