دکتۆر بێهروز یاسمی، شاعیری کورد و خەڵکی ئیلام لە تاران دەستبەسەر کرا

دکتۆر بێهروز یاسمی، شاعیری بەتوانای کورد و خەڵکی شاری ئەیوانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئی.

٢٦ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٤:٤٤


هەنگاو: سێشەممە، ٢۶ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی

دکتۆر بێهروز یاسمی، شاعیری بەتوانای کورد و خەڵکی شاری ئەیوانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری تاران ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دکتۆر بێهروز یاسمی، شاعیری بەتوانا و ناسراوی کورد و خەڵکی شاری ئەیوانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی دووشەممە، ٢۵ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی (١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ی زایینی)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتەوە لە شوێنی کارەکەی لە شاری تاران ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.


شایانی باسە کە هۆکاری دەستبەسەر بوون و ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی ناوبراو و هەروەها چارەنووسی ناڕوونە و تا هەنووکەش شوێنی ڕاگیرانی لەلایەن ئیتلاعاتەوە نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە