برینداربوونی ١۵ کەس و دەستەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شاری ئابدانان

پاش سەرهەڵدانی ناڕازەیەتییەکانی خەڵکی شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام، لانی کەم ١۵ هاووڵاتیی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری

٢٦ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٥:٥٩

 


هەنگاو: سێشەممە، ٢۶ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی

پاش سەرهەڵدانی ناڕازەیەتییەکانی خەڵکی شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام، لانی کەم ١۵ هاووڵاتیی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون و ژمارەیەکیش دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ٢۶ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی (١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگیر لەو شارە بە چەکی ساچمەیی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کردووە و لانی کەم ١۵ هاووڵاتی بریندار بوون، هەروەها ڕێژەیەکی زۆریش لە خەڵکی ئەو شارە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەستبەسەر کراون کە تاکوو ئێستا ناسنامەی ٣ کەسیان بە ناوەکانی ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و بارهێنان، سەعید ڕەحمەتی، تەمەن ٣٨ ساڵ و حەسەن لالەزاری، تەمەن ٣٢ ساڵ بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

تا هەنووکە لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکان هێرش کراوەتە سەر ماڵەکانیان و دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە