دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی گیەڵان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتییانی کورد، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوەکانی شوعەیب فەتحی و ئەیووب فەق.
هەنگاو: چوارشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتییانی کورد، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوەکانی شوعەیب فەتحی و ئەیووب فەقیر نەواز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٨ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزێکی سەر بە ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شوعەیب فەتحی و ئەیووب فەقیر نەواز و هەر دوو کەسەکەیان دەستبەسەر کردوون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژی بەکارهێناوە، پەیوەندی بە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی ئەم دوایەی شاری کرماشانەوە هەبووە
هەتا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.