ڕفاندنی لانی کەم ٤ هاووڵاتیی لە دەرە شاری ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکان

لە ڕەوتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شاری دەرە شار لە پارێزگای ئیلام، لانی کەم ٤ هاووڵاتیی ئەو شارە بە ناوەکانی پەیام ڕەزایی، کوڕی نوورەدین،

٢٩ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٥:٤٢


هەنگاو: هەینی، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی

لە ڕەوتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شاری دەرە شار لە پارێزگای ئیلام، لانی کەم ٤ هاووڵاتیی ئەو شارە بە ناوەکانی پەیام ڕەزایی، کوڕی نوورەدین، پەیام ڕەزایی، کوڕی موزەفەر، زوبەیع قولیزادە و هەروەها ستار زیدی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ڕەوتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی ڕەزبەزی ٢٧٢٢ی کوردی (١٩ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢ی زایینی)، لانی کەم ٤ هاووڵاتیی شارستانی دەرە شار لە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی پەیام ڕەزایی، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی نوورەدین، پەیام ڕەزایی، تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی موزەفەر، زوبەیع قولیزادە، تەمەن ٣٣ ساڵ و ستار زیدی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە ڕفێندراون.


وێڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە و سەرەڕای بەدوادچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسیان و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە خەڵکی ناڕازیی شارستانی دەرە شاری سەر بە پارێزگای ئیلام، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، بۆ یەکەم جار ڕژاونەتە سەر شەقامەکان کە دوای دەستتێوەردانی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئەو ناڕەزایەتییە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە