ڕفاندنی دوو هاووڵاتی دیکە لە گیەڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگا

٢٩ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٢٣:٣٥


هەنگاو: هەینی ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی موحسین پەروەرش و جەواد سەیدی لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری گیەڵان، دوو لاویان بە ناوەکانی جەواد سەیدی ٢٤ ساڵە و موحسین پەروەرش ٢٧ ساڵە دەستبەسەرکرد.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو لاوە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵی خۆیان کەوتوونەتە بەر کوتان و لێدانی هێزە حکومییەکان.

سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو دوو لاوە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانیان لەبەردەست دانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە