ڕفاندنی دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

دوو هاووڵاتی دانیشتووی سنە بە ناوەکانی ڕامیار مینبەری و فەرید مینبەری لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

٣٠ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٠:١٨


هەنگاو: شەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتی دانیشتووی سنە بە ناوەکانی ڕامیار مینبەری و فەرید مینبەری لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە گەڕەکی فەیزاوای سنە دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی فەرید مینبەری و ڕامیار مینبەرییان ڕفاندووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەم دوو هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریانیان کردوون.


تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی نییەر و دانیشتووی سنە لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە