داخستنی شیرینی‌فرۆشییەک لە شاری کرماشان و دەستبەسەرکردنی سێ کەس لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە

شیرینی فرۆشییەک لە شاری کرماشان بە هۆکاری ئەوەی کە لە ڕەوتی مانگرتنەکانی کوردستان و ئێراندا بەشداری کردووە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆم

٣٠ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٤:١١


هەنگاو: هەینی، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی

شیرینی فرۆشییەک لە شاری کرماشان بە هۆکاری ئەوەی کە لە ڕەوتی مانگرتنەکانی کوردستان و ئێراندا بەشداری کردووە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە داخراوە و سێ کەس بە ناوەکانی خالید قوبادی، شاهین قوبادی و مێهرداد چەنگیزی دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، سەرلەئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی (٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٧٢٢ی کوردی)، دووکانی شیرینی فرۆشیی تابان لە جووتسایدی وەحدتی شاری کرماشانیان داخستووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەر لە پەیوەندیی بە داخستنی ئەو شیرینی‌فرۆشییەدا خالید قوبادی، خەڵکی شاری کامێران و دانیشتووی کرماشان، کوڕی ناوبراو بە ناوی شاهین قوبادی و هەروەها مێهرداد چەنگیزی فرۆشیاری دووکانەکە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە کە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی بەشداریکردنی مانگرتنەکانی کوردستان و ئێران ئەو شیرینی‌ فرۆشییەیان داخستووە و ئەو سێ هاووڵاتییەشیان دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە