وەرنەگرتنی بارمتەی دیاریکراو بۆ ئازادی کاتی کەژاڵ وەتەنپوور لەلایەن دەزگای دادەوە
دوای تێپەڕینی یەک مانگ لەدەستبەسەرکرانی کەژاڵ وەتەنپوور، چالاکی مافی ژن، بەهۆی وەرنەگیرانی بارمتەی ٢٨٠ ملیۆن تمەنی دیاریکراو بۆ ئازادی کاتی ناوبراو لەلایە
هەنگاو: یەکشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
دوای تێپەڕینی یەک مانگ لەدەستبەسەرکرانی کەژاڵ وەتەنپوور، چالاکی مافی ژن، بەهۆی وەرنەگیرانی بارمتەی ٢٨٠ ملیۆن تمەنی دیاریکراو بۆ ئازادی کاتی ناوبراو لەلایەن دەزگای دادەوە، ئەم چالاکە ژنە هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دادوەر هۆکاری وەرنەگرتنی بارمتەی کەژاڵ وەتەنپووری بۆ تەواونەبوونی لێکۆڵینە و بەدواداچوونەکانی لە دۆسیەی ناوبراو گڕاندووەتەوە. کەژاڵ وەتەنپور تۆمەتبارکراوە بە پڕوپاگەندە دژی نیزام، تێکدانی ئاسایشی گشتی و هاوکاری لەگەڵ میدیاکانی دەرەوە..
پێشتر هەنگاو بڵاوی کردبووەوە کە کەژاڵ وەتەنپوور، یەکێک لە چالاکانی کوردی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان و خوێندکاری باڵای بەشی یاسای زانکۆی ئیلام، ڕۆژی پێنجشەممە، ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە کاتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئیلام بە مەبەستی شەرمەزارکدنی کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندی ژنانی بەندیخانە ناوەندی ئیلام گوازرابووەوە.
ئەم چالاکەی بواری مافی ژنان هێشتا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی ئیلام دەستبەسەرە.