دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی دوو هاوژینی لاو لە پیرانشار
دوو هاوژینی لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی مەهوەش تەوسلی و جووتیار ئەشرەفزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە.
٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٠:١٢
هەنگاو: دووشەممە ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
دوو هاوژینی لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی مەهوەش تەوسلی و جووتیار ئەشرەفزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢٠ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) هێزە ئەمنییەکان هێرشییان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاوژینە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی هەر دوویان دەستبەسەر کردوون.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی جوتیار ئەشرەفزادە و مەهوەش تەوسلی بێ ئەنجام ماوەتەوە و نازانرێت لە کوێ دەستبەسەرن.