ڕفاندنی چوار مێرمنداڵی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانی کەم چوار لاو و مێرمنداڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ماردین ڕەسووڵیان، دانیار قادری ئازەر، ئارمان پایدار و زانیار حوسێنی لەلایەن

١٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٣:٢٠


هەنگاو: سێشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانی کەم چوار لاو و مێرمنداڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ماردین ڕەسووڵیان، دانیار قادری ئازەر، ئارمان پایدار و زانیار حوسێنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە حکومەتییەکان ڕۆژی دووشەممە، ٢ی خەزەڵوەرت ٢٧٢٢ (٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) دانیار قادری ئازەر تەمەن ١٦ ساڵ، ئارمان پایدار تەمەن ١٧ ساڵ، زانیار حوسێنی تەمەن ١٧ ساڵ و ماردین ڕەسوڵیان تەمەن ١٩ ساڵیان لە نزیک پارکی شارەوانی ڕفاندووە.

سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەوتوو بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو چوار مێرمنداڵ و لاوە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانیان لەبەردەستدانییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو چوار کەسە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی منداڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە