هێزە حکومەتییەکان دوو هاووڵاتییان لە شاری پیرانشار ڕفاند

دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار، بە ناوەکانی سەید هادی بەهمەنیار و خالق هۆشیار لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

١١ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٥:١٩


هەنگاو: چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار، بە ناوەکانی سەید هادی بەهمەنیار و خالق هۆشیار لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە، ٩ ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هونەرمەند خالید هۆشیار تەمەن ٣٢ ساڵ بە تۆمەتی خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەر (٣٠ ئۆکتۆبەر)، هێزە حکوومەتییەکان سەید هادی بەهمەنیاریان لە شاری پیرانشار ڕفاندووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەو بارەوە بێ ئەنجام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە