موژگان کاووسی بۆ بەندیخانەی تونەکابۆن گوزارایەوە
موژگان کاووسی لێکۆڵەر، چالاکی بواری زمانی دایکی و مافی مرۆڤی و بەندکراوی پێشووی سیاسی، دوای ٣٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بۆ بەندیخان
هەنگاو: چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
موژگان کاووسی لێکۆڵەر، چالاکی بواری زمانی دایکی و مافی مرۆڤی و بەندکراوی پێشووی سیاسی، دوای ٣٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی تونەکابۆن گوازرایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، موژگان کاوسی، ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری نەوشەهر ڕفێندراوەو لە ماوەی دەستبەسەرکرانییەوە هەتا ئێستا تەنیا یەک پەیوەندی تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە موژگان کاووسی لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٩ دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن ناوەندی دادی ئێرانەوە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.
ئەم چالاکە کوردە یارسانە، زستانی ساڵی ڕابردوو دوای تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی کجوئی کەرەج ئازادبوو.