موعمن زەند کەریمی، کەوتووتە بەرلێدان وکوتانی سەختی هێزە حکومەتییەکان و لە مەودای دوو مەترییەوە تەقەی لێکراوە

موعمن زەند کەریمی تەمەن کە ١٨ بەهار و چەند مانگ لەتەمەنی تێپەڕیبوو، ڕۆژی ڕابردوو ، لەدوای ئەوەیکە هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت لە مەودای ٢ مەتری

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٤:٠٩


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

موعمن زەند کەریمی تەمەن کە ١٨ بەهار و چەند مانگ لەتەمەنی تێپەڕیبوو، ڕۆژی ڕابردوو ، لەدوای ئەوەیکە هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت لە مەودای ٢ مەترییەوە تەقەیان لێکردووە هاوکات بە سەختی لێیانداوە، بەهۆیەوە ناوبراو بە سەختی بریندار و تووشیخوێنبەربوونی هەنگاو بووە و گیانی لەدەستداو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، موعمن زەند کەریمی، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، لە چوارڕێیانی گوڵشەنی شاری سنە، لە مەودای ٢ مەترییەوە کەوتە بەر تەقەی چەکی ساچمەیی هێزە سەرکەوتکارەکانی حکومەت.

بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵان، هێزە سەرکوتکارەکان دوای بریندارکردنی موعمن، داویانەتە بەر کوتان و پێ لەقە و بە ئەنقەست چەند جار بە سەختی پێ لەقەیان لەسەری ناوبراو داوە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە پاش ئەو ڕووداوە چەند کەس بە ماتۆڕ موعمن زەند کەریمییان بە برینداری گواستووەتەوە بۆ ماڵی خۆیان.


یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی زەند کەریمی لەم بارەوە تایبەت بە هەنگاوی ڕاگەیاند: "موعمن دۆخی تەندروستی بە ئاستێک خراپبووە کە تووشی خوێنبەربوونی هەناو بووە و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تەوحید و پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

ئەم سەرچاوەیە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە بەشی پاراستنی نەخۆشخانەی تەوحید ویستوویانە کە دۆسیەی پزیشکی بۆ موعمن دروست بکەن، بەڵام لەگەڵ دژایەتی توندی باوکی موعمن ڕووبەڕوو بوونەتەوە و شەوی ڕابردوو و لە ژێر ڕێوشوێنی ئەمنی هێزە ئەمنییەکان تەرمی موعمن لە گوندی ماچکەی خواروو سەر بە شاری سنە بەخاک سپێردراوە.


شیاوی ئاماژە پێدانە کە موعمن زەند کەریمی ٣ مانگ پێش چووەتە خزمەتی زۆرەملێی سەربازی و لە کاتێکدا بۆ پشوو گەڕابووەوە سنە، لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراوە.

عوبەید زەند کەریمی (باوکی موعمن) لە گرتە ڤیدیۆیییەکدا کە ئەکاونتی تویتەری هەنگاو پێشتر بڵاوی کردووەتەوە، بە فەرمی ڕایگەیاند کە کوڕەکەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە