ڕفاندنی زیاتر لە بیست هاووڵاتیی خەڵکی دێلوڕان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

زیاتر لە بیست هاووڵاتیی خەڵکی دێلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون کە ناسنامەی ٧ کەسیان بە ناوەکانی مری

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٣:٢٣


هەنگاو: شەممە، ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی

زیاتر لە بیست هاووڵاتیی خەڵکی دێلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون کە ناسنامەی ٧ کەسیان بە ناوەکانی مریەم چامە، ئیحسان مەلەکی، محەممەد ئەمین ئەحمەدی، عارف میرزایی، ڕوحوڵڵا ئەحمەدی، حەیدەر دارایی و ئەمین حەقمورادی بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) دەست و پەیوەندییەکانی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری دێلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام و لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێراندا مریەم چامە، ئیحسان مەلەکی، محەممەد ئەمین ئەحمەدی، عارف میرزایی، ڕوحوڵڵا ئەحمەدی، حەیدەر دارایی و ئەمین حەقمورادییان ڕفاندووە.

جیا لەو حەوت کەسە، زیاتر لە ١٣ کەسی دیکە ڕفێندراون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی دروست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو کەسانە لە بەردەستدا نییە و بەدواچوونی بنەماڵەکانیشیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە