ڕفاندنی دوو هاووڵاتی قوروەیی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
دوو هاووڵاتی خەڵکی قوروە بە ناوەکانی ئارمین ئەمینی و سینا محەممەدڕەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفرێندران.
١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٢٣:١٣
هەنگاو: شەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
دوو هاووڵاتی خەڵکی قوروە بە ناوەکانی ئارمین ئەمینی و سینا محەممەدڕەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفرێندران.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) ئارمین ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ و سینا محەممەدڕەزایی تەمەن ٢٣ ساڵ لەلایەن ناوەندەکانی حکومەت ڕفیندران.
ئەو دوو لاوە لە کاتی خۆپیشاندان و بەرخۆدانی شاری قوروە ڕفێندراون و هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.