ڕفاندنی غەزەل مەعسووم شاهی، چالاکی کورد لە تاران

ئەندازیارێکی پارچەسازی زانکۆی ئەمیر کەبیری تاران بە ناوی غەزەل مەعسوم شاهی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

١٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٨:٠٠


هەنگاو: یەکشەممە، ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

ئەندازیارێکی پارچەسازی زانکۆی ئەمیر کەبیری تاران بە ناوی غەزەل مەعسوم شاهی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران غەزەل مەعسووم شاهییان لە شوێنی کاری هاوسەرەکەی لە تاران ڕفاندووە.

دوای ڕفاندنی غەزەل مەعسووم شاهی، هێزە حکومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بەسەر کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانی ئەم ژنە چالاکە و هاوسەرەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی غەزەل، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە