ڕاپۆرتی ژمارە ١٠ی هەنگاو لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شارەکانی کوردستان، ٦١ کوژراو و زیاتر لە ٥ هەزار بریندار

لە ماوەی ٥٠ ڕۆژ خۆپیشاندان و بەرخۆدانی بەردەوامی خەڵک لە ٣٨ شاری کوردستان، لانی کەم ٦١ هاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٥٠٠٠ هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێز.

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٢:٣١


هەنگاو: دووشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

لە ماوەی ٥٠ ڕۆژ خۆپیشاندان و بەرخۆدانی بەردەوامی خەڵک لە ٣٨ شاری کوردستان، لانی کەم ٦١ هاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٥٠٠٠ هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت بریندارکراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کۆی ئەو ٦١ هاووڵاتییە گیانبەختکردووە لە ماوەی خۆپیشاندانەکان، ٥١ حاڵەت واتە ٨٣.٦٪ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان گیانیان لەدەستداوە.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە هەنگاو، چی دیکە لە وشەی "هێزە ئەمنییەکان" بۆ ناوهێنانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کە بەتەواوەتی دژی ئەمنییەتی خەڵکن، کەڵک وەرناگرێت و وشەی "هێزە حکوومەتییەکان" لە هەموو ڕاپۆرتەکانی خۆیدا بەکاردەهێنێت.


پۆلێنبەندی ڕێژەی گیانبەختکردووان بەپێی چۆنیەتی کوژرانیان:

-تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومتییەکان: ٥١ حاڵەت بەرامبەر بە ٨٣.٦٪ کۆی گشتی

-گیان لەدەستدان لە ژێر ئەشکەنجە: ٥ حاڵەت بەرامبەر بە ٨.١٪ کۆی گشتی

-گیان لەدەستدان بەهۆی لێدانی باتۆم: ٤ حاڵەت بەرامبەر بە ٦.٦٪ کۆی گشتی

-گیان لەدەستدان بەهۆی بەرکەوتن بە گازی فرمێسک ڕێژ: ١ حاڵەت بەرامبەر بە ١.٧٪ کۆی گشتی


.
- لە ٦١ هاووڵاتی کوردی گیانبەختکردوو، ٥٣ کەسیان لە شارەکانی کوردستان و ٨ کەسی دیکەیان لە شارەکانی دیکەی ئێران کوژراون.


- لە کۆی ٦١ کەسی گیانبەختکردوو، ٨ کەسیان ژن و ١١ کەسی دیکەیان منداڵن.

٭ مەبەستی هەنگاو لە بەکارهێنانی منداڵ، هەموو ئەو کەسانەیە کە تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵە، کە بەپێی یاسا و بەڵگە جیهانییەکانی تایبەت بە مافی منداڵان، بە منداڵ هەژمار دەکرێن.



پۆلێنبەندیی ٦١ هاووڵاتیی گیان بەختکردوو بەگوێرەی شارەکان:


سنە؛

١-داریوش عەلیزادە ٢- پەیمان مینبەری ٣- محەممەد ئەمینی ٤- یەحیا ڕەحیمی ٥- عەزیز مورادی ٦- ڕامین فاتیحی ٧- محەممەد شەریعەتی (خەڵکی موژژ ٨- کەیوان دەرویشی ٩- محەممەد لووتفوڵڵاهی ١٠- سارینا ساعیدی (١٦ ساڵ) ١١- ئیبراهیم میرزایی (خەڵکی دێولان) ١٢- موعمن زەندکەریمی) ١٨ ساڵ (
کرماشان:
١-مینۆ مەجیدی (خەڵکی قەسری شیرین) ٢- ڕەزا شەهپەرنیا ٣- ئەمیر حوسێن بەساتی (١٥ ساڵ) ٤- ئارمین سەیادی (١٨ ساڵ) ٥- سینا نادری ٦- ڕامین کەرەمی (خەڵکی سەرپێڵی زەهاو)
مەهاباد:
١- ئیسماعیل مەولوودی ٢- کوبرا شێخ سەقا ٣- زانیار ئەبووبەکری ٤- شاهۆ خزری ٥- فریشتە ئەحمەدی (خەڵکی سەردەشت) ٦- مەسعوود ئەحمەزادە
شنۆ:
١-ئەمین مەعریفەت (١٦ ساڵ) ٢- میلان حەقیقی ٣- سەدرەدین لێتانی ٤- عەبدولەسەلام قادر گڵوان ٥- سامان قادرپوور
ئورمیە:
١-فەرجاد دەرویشی ٢- عەبدووڵڵا محەممەدپوور (١٦ ساڵ) ٣- دانش ڕەهنما ٤- نیما شەفیق دوست (خەڵکی سەڵماس و تەمەن ١٦ ساڵ) ٥- نەسیم سدیقی (خەڵکی ساین قەڵا)
شاباد:
١-سەعید محەممەدی ٢- ئەمیر فوولادی (١٦ ساڵ) ٣- ئیمان محەممەدی
پیرانشار:
١-زەکەریان خەیاڵ (١٦ ساڵ) ٢- سەمەد بەرگی نیا ٣- کۆمار دەرئوفتادە (١٦ ساڵ)
بانە:
١-موتەلیب سەعیدپیرۆ ٢- فەرەیدوون فەرەجی ٣- داستان ڕەسووڵ محەممەدئاقا (خەڵکی باشووری کوردستان)
سونقوڕ:
١- عەلی ڕەزا فەتحی ٢- ڕۆزبێ خادمیان ٣- محەممەد زارعی
قوچان:
١-عەلی موزفەری (١٧ ساڵ) ٢- مهدی بەبرنژاد
دیواندەرە:
١-فواد قەدیمی ٢- موحسێن محەممەدی
سەقز:
١-فەرەیدوون مەحموودی ٢- ئیسماعیل دزوار
ئیلام:
١-موحسین قەیسری ٢- محەممەد عەبدووڵڵاهی
مەریوان:
١-موختار ئەحمەدی ٢- نەسرین قادری

دێولان:
١-ڕەزا لوتفی
سەلاسی باوەجانی
١-ئارین مورادی
بۆکان:
کەماڵ فەقیهی
قوروە:
١-نگین عەبدولمەلەکی
قەسری شیرین:
١- ئەشین ئاشام


پۆلێنبەندیی گیانبەختکردووان لە کوردستان بەگوێرەی پارێزگاکان:

پارێزگای سنە ٢١ گیانبەختکردوو
سنە؛ ١٢ گیانبەختکردوو، بانە ٣ گیانبەختکردوو، دیواندەرە ٢ گیانبەختکردوو، سەقز؛ ٢ گیانبەختکردوو، مەریوان ١ گیانبەختکردوو، دێولان؛ ١ گیانبەختکردوو

پارێزگای ئورمیە؛ ١٩ گیانبەختکردوو
مەهاباد؛ ٦ گیانبەختکردوو، ئورمیە؛ ٥ گیانبەختکردوو، شنۆ؛ ٤ گیانبەختکردوو، پیرانشار؛ ٣ گیانبەختکردوو، بۆکان؛ ١ گیانبەختکردوو

پارێزگای کرماشان؛ ١١ گیانبەختکردوو
کرماشان؛ ٦ گیانبەختکردوو، شاباد؛ ٣ گیانبەختکردوو، قەسەری شیرین؛ ١ گیانبەختکردوو، سەلاسی باوەجانی؛ ١ گیانبەختکردوو

پارێزگای ئیلام؛ ٢ گیانبەختکردوو
ئیلام؛ ٢ گیانبەختکردوو

هاووڵاتیانی کوردی گیانبەختکردوو لە باقی شارەکانی ئێران؛ ٨ حاڵەت
قوچان؛ ٢ گیانبەختکردوو، تاران؛ ٣ گیانبەختکردوو؛ هەمەدان؛ ١ گیانبەختکردوو، قەزوێن؛ ١ گیانبەختکردوو، کەرەج؛ ١ گیانبەختکردوو


ئاماری دەستبەسەرکراوەکان:


لە ماوەی ٥٠ ڕۆژی ڕابردوو و لە سەرەتای دەستپێکی ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان زیاتر لە ٤٠٠٠ هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە حکومییەکان دەستبەسەر و ڕفێندراون. هەتا ئێستا هەنگاو توانیویەتی ناسنامەی ٩٤٠ کەسیان ئاشکرا بکات، کە لەو ڕێژەیە ١٣٣ کەسیان ژن و ٧٩ی دیکەیان منداڵن.


بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەانی هەنگاو، دەستبەسەرکراوان بە شێوەیەکی سیستەماتیک لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیدان.


لەو ڕاستایەدا، هەتاکوو ئێستا پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوان لە شارەکانی ئورمیە، ئیلام، سەقز، سنە و تاران لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

بارودۆخی بریندارەکان:

لە ماوەی دەستپێکی خۆپیشاندانەکان هەتا ئێستا بەشێوەیەکی مەزەندەیی دەتوانین ئاماری بریندارەکان بە نزیکەی لە ٥٠٠٠ کەس ڕابگەیێنین کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان برینداربوون و دۆخی ٢٠ کەسییان مەترسیدارە.


تیمی یاسایی هەنگاو کە ئەرکی لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بەدەستی هەنگاوە، ڕایدەگەیێنێت کە ئاماری بەردەستی هەنگاو تەنیا ئەو حاڵەتانەیە کە توانیومانە بەشێوەیەک لە شێوەکان لەگەڵ بنەماڵەی کوژراو و بریندارەکان پەیوەندی بگرین و وێنە و بەڵگەکانی بەردەستمان بە بەراوردکردن لەگەڵ زانیارییەکانی ئەوان پشتڕاست بکەینەوە. هەربۆیە باوەڕمان وایە، لەکاتی باشتربوونی دۆخی ئینتەرنێت و هەروەها بڕیاری بنەماڵەکان بۆ میدیایی کردنەوەی هەواڵی برینداری و کوژرانی کەسە نزیکەکانیان، ئامارەکان زۆرتربن.



ئەم ڕاپۆرتە لە داهاتوودا ئەنجامەکانی تیمی لێکۆڵینەوە و یاسایی هەنگاو بەڕۆژ دەکرێتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە