ڕفاندنی دوو چالاکی ژن لە مەریوان و سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە + ئامار

لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هانا وەکیل، پزیشک و خەڵکی سنە و هەروەها مەرزیە حوسێنی، چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوانیان ڕفاندووە.

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٣:٥١


هەنگاو: دووشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هانا وەکیل، پزیشک و خەڵکی سنە و هەروەها مەرزیە حوسێنی، چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوانیان ڕفاندووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هانا وەکیل پزیشک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە و مەرزیە حوسێنی چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراون و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

مەرزیە حوسێنی، لە ماڵی خۆی لە شاری مەریوان ڕفێندراوە و هێزە حکومەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە لە میدیایی کردنەوەی هەواڵی ڕفاندنی ناوبراو خۆ ببوێرن.

لەگەڵ بەرفراوانبوونی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانی خەڵک، دەزگا حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوویان لە ڕفاندنی و دەستگیرکردنی بە لێشاوی خەڵک کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لەماوەی ٥٠ ڕۆژی ڕابردوودا، لانی کەم ١٣٠ چالاکی ژن لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون کە ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە