ڕفاندنی پێنج ئەندامی خێرانێک لە شاری سنە

هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە، چوار برا بە ناوەکانی مەجید کەرەمی، مێهرشاد کەرەمی، میلاد کەرەمی و سۆرانی کەرەمی و هەروەها خاڵی ئەو چوار برایە بە ناوی ڕەحم.

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٦:٠٩


هەنگاو: دووشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە، چوار برا بە ناوەکانی مەجید کەرەمی، مێهرشاد کەرەمی، میلاد کەرەمی و سۆرانی کەرەمی و هەروەها خاڵی ئەو چوار برایە بە ناوی ڕەحمەت جەهانگیرییان ڕفاندووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەوتووی ڕابردوو چوار برا بە ناوەکانی مەجید کەرەمی، میلاد کەرەمی، مێهرشاد کەرەمی و سۆران کەرەمی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ڕفێندران.

هاوکات، خاڵۆی ئەو چوار برایە بە ناوی ڕەحمەت جەهانگیری لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە.

لە کاتی ڕفاندنی ئەو پێنج هاووڵاتییەوە هەتا ئێستا، هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نەزانراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

پێشینەی دەزگای داد و ناوەندەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە هەڵسوکەوتی توندوتیژانە و ئەشکەنجە و سەپاندنی سزای ناڕەوا و قورس بەسەر دەستبەسەرکراوان، بووەتە هۆی جێگەی نیگەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە