ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی کورد لە دێلۆڕان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

دوو لاوی کورد و خەڵکی شاری دێلۆڕان بە ناوەکانی فەرزاد ئازەرپیرا و ئیحسان ئازەرپیرا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفنێدراون و چارەن.

١٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٤:٣٩


هەنگاو: چوارشەممە، ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی

دوو لاوی کورد و خەڵکی شاری دێلۆڕان بە ناوەکانی فەرزاد ئازەرپیرا و ئیحسان ئازەرپیرا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفنێدراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ١۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (۶ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) فەرزاد ئازەرپیرا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە شارستانی دێلۆڕان ڕفێندراوە.

پاش ڕفاندنی فەرزاد، هەر لەو ڕۆژەدا ئیحسان ئازەرپیرا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکومەتەوە لەو شارە ڕفێندراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو لاوە کوردە لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە شاری دێلۆڕان لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون کە هەنگاو ناسنامەی کۆمەڵێک لەو کەسانەی بڵاو کردووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە