هێزە حکوومەتییەکان دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئابدانیان ڕفاند
پەیمان وەفایی و ڕوحووڵڵا دەروێشی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئابدانان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندران.
١٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٢١:١٢
هەنگاو؛ چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
پەیمان وەفایی و ڕوحووڵڵا دەروێشی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئابدانان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) پەیمان وەفایی، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی ئابدانان لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەر لەو ڕاستایەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، ڕوحووڵڵا دەروێشی، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی ئابدانان، لە شاری دەڕەشار کە بۆ سەفەر لەوێبووە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرا.
هەتا ئێستا، چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە نادیار ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.