چارەنووسی ئازادی عەباسی و سیرووس عەباسی دوای گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەی سنە نادیارە

دوو برای خەڵکی دێولان بە ناوەکانی سیرووس عەباسی و ئازاد عەباسی، کە لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی ئەو شارە بە هەژمار دێن، دوای بەسەربردنی ٣٢ ڕۆژ لە بەندی تاکەک.

١٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٢٣:٥٤

 


پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

دوو برای خەڵکی دێولان بە ناوەکانی سیرووس عەباسی و ئازاد عەباسی، کە لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی ئەو شارە بە هەژمار دێن، دوای بەسەربردنی ٣٢ ڕۆژ لە بەندی تاکەکەسی بۆ بەندیخانەی ناوەندەی شاری سنە گواسترانەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سیرووس عەباسی و ئازاد عەباسی، لەم دوای تێپەڕاندنی ٣٢ ڕۆژ لە بەندی تاکەکەسی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە، گواستراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.

ئەو دوو چالاکە ناسراوە، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتامبری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلای لە شاری دێولان ڕفێندراون.

هاوکات لەگەڵ ڕفاندنی ئەو دوو چالاکە مەدەنییە، سروە ڕەحمانی، مامۆستای زمانی ئینگلیسی و هاوژینی ئازاد عەباسی لەلایەن هەو هێزانەوە ڕفێندراوە و دوای دوو حەوتوو بەدانانی بارمتە ئازاد کراوە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، سیروس عەباسی لەماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە ژێر ئەشکەنجەی توندی هێزە حکوومەتییەکاندا بوون.

دوای تێپەزرینی ٥٠ ڕۆژ لە ڕفاندنی سیرووس عەباسی و ئازاد عەباسیدا هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستییان لەبەر دەستدانییە.

ئەو دوو چالاکە مەدەنییە، کە لە کەسایەتییە ناسراوەکانی شاری دێولانن، پێشتر چەندین جار لەلایەن دەستگاکانی ئیتلاعات هەڕەشە و ئاگاداریان بۆ نێردراوە و هەروەها بۆ حوکمی دەستبەسەرکران و بەندکرانیشان بەسەردا سەپێنراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە