بەردەوامیی سەرکوت؛ دوو کەس لە مەریوان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون

پەیمان تارم و محەممەد حیسامی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان و لە شاری مەریوان بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفێندراون.

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٢:٣٣



هەنگاو؛ هەینی ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

پەیمان تارم و محەممەد حیسامی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان و لە شاری مەریوان بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی پەیمان تارم و محەممەد حیسامی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لەو شارە ڕفێندراون.

بەپێی زانیاریی شایەتحاڵان کە بە دەستی هەنگاو گەیشتووە؛ هێزە حکومەتییەکان بە چەک و بە شێوەیەکی دڕندانە و لێدان ئەو دوو هاووڵاتییەیان ڕفاندووە.

شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە پەیمان تارم و محەممەد حیسامی لە چایخانەی "شەعب" کە لە چوارڕێیانی سەرەکیی شاری مەریوان هەڵکەوتووە، دانیشتبوون کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتەوە هێرش کراوەتە سەریان و ڕفێندراون.
تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕفێندراوە لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە