دووەمین شەوی بەرخۆدانی خەڵک لە موژژ؛ ئاشکراکردنی ناسنامەی ٧ هاووڵاتی ڕفێندراو
لە دووەمین شەوی دەستپێکی بەرخۆدان و بەرگری خەڵک لە شاری موژژ، لانی کەم حەوت هاووڵاتی بەناوەکانی ئومێد ساعێد مووچشی، فەرشید ساعێد مووچشی، زانکۆ ساع
هەینی: ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
لە دووەمین شەوی دەستپێکی بەرخۆدان و بەرگری خەڵک لە شاری موژژ، لانی کەم حەوت هاووڵاتی بەناوەکانی ئومێد ساعێد مووچشی، فەرشید ساعێد مووچشی،زانکۆ ساعێد مووچشی، میلاد ساعێد مووچشی، جەماڵ ساعێد مووچشی، ساڵح ساعێد مووچشی و شەهرام ساعێد مووچشی لەلایەن هێزە حکووەتییەکان ڕفێندراون.
بەگوێرەی ڕپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە حکومەتییەکان، شەوی پێنجشەممە، ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، لانی کەم حەوت کەس لە بەشدارانی بەرگری و بەرخۆدانی خەڵکی شارۆچکەی مووژ سەر بە شاری کامێرانیان بە ناوەکانی ئومێد ساعێد مووچشی، فەرشید ساعێد مووچشی، زانکۆ ساعێد مووچشی، میلاد ساعێد مووچشی، جەماڵ ساعێد مووچشی، ساڵح ساعێد مووچشی و شەهرام ساعێد مووچشی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، شەهرام ساعێد مووچشی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکان پێش ڕفاندنی بریندار کراوە و گوازراوەتەوە بۆ کلانتەری ئەو شارە.
ئەو هاووڵاتیی، کە لە کەلانتەری شاری موژژ، بەتوندی ئەشکەنجە کراوە، بەهۆی خراپی دۆخی جەستەیی و قورسی برینەکەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بەعسەتی شاری سنە.
خەڵکی شاری موژژ، بۆ یەکەم جار شەوی چوارشەممە هاتنە سەر شەقام و پەیوەست بوون بە خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی سەرتاسەری کوردستان و ئێران.
سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری مووژ ڕاینگەیاند، کە ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری هێزە تایبەتەکانی حکوومەت جێگیرکراون و کەشێکی ئەمنییەتیی زاڵبووە بەسەر ئەوشارەدا.