ڕفاندنی دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

ڕۆژی ڕابردوو دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی قادر پاکنەهاد و کەیوان نەبی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون و بۆ .

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٧:٠٢


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی

ڕۆژی ڕابردوو دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی قادر پاکنەهاد و کەیوان نەبی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوانەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ قادر پاکنەهاد یەکێک لە چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزە ناسراوەکانی پیرانشار لە جادەی نێوان پیرانشار - نەغەدە و هەروەها کەیوان نەبی، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و تەندروستیی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕفێندراوە لە بەردەستدا نییە.

قادر پاکنەهاد یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی ناسراوی شاری پیرانشارە کە لە ئەنجوومەنە ژینگەپارێزییەکان و بوارەکانی ترەوە لەو شارە چالاکیی بەرچاو و کاریگەری هەبووە.

شایانی باسە کە ناوبراو پێشتریش بە هۆکاری جیاواز و لەلایەن ناوەند و هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە پیرانشار بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە