نادیاری چارەنووسی محەممەد ڕەزا قەیتەرانی لە دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٩:٤٩


هەنگاو؛ دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

چارەنووسی محەممەد ڕەزا قەیتەرانی خەڵکی مەهاباد، دوای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە ڕفاندنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان هێشتا نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی، ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) محەممەد ڕەزا قەیتەرانی تەمەن ٢١ ساڵە لە گۆڕەپانی ئیستقلالی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرا.

لەکاتی ڕفاندنییەوە هەتا ئێستا، دۆخی تەندروستی و چارەنووسی ئەو لاوە نەزانراوە.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی محەممەد ڕەزا قەیتەرانی بێ ئەنجام ماوەتەوە و دەزگا حکومەتییەکان هیچ وەڵامێکیان لەم بارەوە پێ نەداونەتەوە.

دۆخی تەندروستی ئەو لاوە، وەک زۆربەی ڕفێندراوانی دیکەی ڕاپەڕینی ئەم دواییەی خەڵک، کە بە ئەگەری زۆرەوە لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحیدان، لە مەترسی جددی دایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە