کوژرانی ٩ هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا
بەپشت بەستنن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندەی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە بەرخۆدان و ڕاپەڕینی خەڵک لە شارەکانی کوردستان، لە ماوەی ٢
هەنگاو: پێنجشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
بەپشت بەستنن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندەی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە بەرخۆدان و ڕاپەڕینی خەڵک لە شارەکانی کوردستان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، لە شەوی سێشەممەی ٢٥ی خەزەڵوەر هەتا شەوی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، لانی کەم ٩ هاووڵاتی بە دەستی هێزە حکوومەتییەکان کوژران.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتانە، ٨ هاووڵاتی بەرامبەر بە ٨٩٪ حاڵەتی کوژراوەکان خەڵکی کامێران، سنە و بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژراون. ٤کەس لەو ڕێژەیە گوللە بەر سەریان کەوتووە، ٤ کەسی دیکەش گوللە بەر سک و سینگیان و هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەهۆی لێدانی چەقۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکان کوژران.
شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، دەیان هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت برینداربوون، کە دۆخی سێ کەسیان مەترسیدار باسکراوە.
لە لایەکی دیکەوە، سێ کەس هێزەکانی حکومەت لە شارەکانی بۆکان و کامیاران لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی ئەو هێزانە لەگەڵ خەڵک کوژراون.
هەنگاو ناسنامەی کوژراوەکان بەم شێوەی خواراوە ڕادەگەیێنێت:
١-سامان قادربەیگی؛ خەڵکی بۆکان، شەوی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت کوژرا.
٢-فوام محەممدی، تەمەن ٣٨ ساڵ، شەوی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت لە شاری کامێران کوژرا.
٣-زانیار ئەڵڵامورادی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی سنە، شەوی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت لە شاری سنە کوژرا.
٤-عیسا بیگلەری تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی سەوڵاوا، شەوی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت لە شاری سنە کوژرا.
٥-دانیال پابەندی، تەمەن ١٧ ساڵ، ئێوارەی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت لە شاری سەقز کوژرا.
٦-بورهان کەرەمی تەمەن ٣٠ ساڵ، ئێوارەی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت لە شاری کامێران کوژرا
٧-سالار موجاور تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی بۆکان، ئێوارەی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت لە شاری بۆکان کوژرا.
٨-ئەسعەد ڕەحیمی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی بۆکان، شەوی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت لە شاری بۆکان کوژرا
٩-محەممەد حەسەن زادە، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لەکاتی ڕزگارکردنی کچێک لە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت، کەوتووەتە بەر لێدانی چەقۆ لەلایەن ئەو هێزانەوە و بەهۆی لێدانی چەقۆ لە سینگ و دڵی ناوبراو کوژراوە.
هەنگاو سەرەڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان، ڕەفتاری توندوتیژانەی هێزە حکومەتییەکان و بەکارهێنانی چەکی کوشندە بەرامبەر خەڵکی ئاسایی مەحکووم دەکات و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کە بەرامبەر بەم تاوانە سیستماتیکییە لە شارەکانی ئێران و بەتایبەتی کوردستان بێدەنگ نەبن.