ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی شەماڵ خەدیری پوور لەژێر گوشاری ناوەندە حکومەتییەکان بەڕێوەچوو

شەماڵ خەدیری پوور، خەڵکی مەهاباد، کە هەفتەی ڕابردوو لە بەرخۆدانی خەڵکی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بە سەختی بریندارکرابوو، سەرەڕای هەوڵ

٤ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٢:٢٦


هەنگاو: هەینی ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

شەماڵ خەدیری پوور، خەڵکی مەهاباد، کە هەفتەی ڕابردوو لە بەرخۆدانی خەڵکی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بە سەختی بریندارکرابوو، سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان بۆ چارەسەرکردنی لە کۆتاییدا گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەماڵ خەدیری پوور، تەمەن ٣٢ ساڵ، ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر (١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لەکاتی گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئازاد حوسێن پوور، یەکێک لە کوژراوانی هەفتەی ڕابردوو، لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە حکومەتییەکان برینداربوو.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەز لە نەخۆشخانەی "خومەینی" شاری ئورمیە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، شەماڵ خەدیری پوور، لە گۆڕەپانی ئیستقلالی شاری مەهاباد، کەوتووەتە بەر دەستڕێژی هێزە حکومەتییەکان و گوللە بەر سینگ و سکی کەوتووە.

هەنگاو زانیویەتی، کە درەنگانی شەوی ڕابردوو، تەرمی شەماڵ خەدیری پوور بە بنەماڵەکەی دراوەتەوە و لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی کەم لە ئەندامانی بنەماڵەکەی ئەسپەردەی خاک کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە