ڕفاندنی ٦ هاووڵاتیی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

لە درێژەی ڕەوتی سەرکوتی هێزە حکومەتییەکان، ٦ هاووڵاتی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی ئارمان بابایی، ئارمان بەدیعی، ئ

٤ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٤:٢٤


هەنگاو: هەینی، ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

لە درێژەی ڕەوتی سەرکوتی هێزە حکومەتییەکان، ٦ هاووڵاتی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی ئارمان بابایی، ئارمان بەدیعی، ئارمین محەممەدی، بەسیر ئەتابەک، لوقمان ڕەحیمی و ئەمیر ڕەحیمی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی ڕفێندران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەز (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) ئارمان بابایی، ئارمان بەدیعی، ئارمین محەممەدی، بەسیر ئەتابەک، لوقمان ڕەحیمی و ئەمیر ڕەحیمی لەلایەن هێزەکانی حکومەت ڕفێندران.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزە حکومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و لەدوای دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەوانیان ڕفاندووە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی ئەو شەش کەسە لەبەردەستدا نییە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠٠٠ هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی ڕفێندراون، کە هەتا ئێستا ناسنامەی زیاتر لە ١٢٠٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرابووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە