نادیاری چارەنووسی لانی کەم ٧ هاووڵاتی ڕفێندراوی خەڵکی بڵواناوا

لەگەڵ بەرفراونتربوونی ڕەوتی سەرکوت لە کوردستان، بارودۆخی لانی کەم ٧ هاووڵاتیی خەڵکی بڵواناوا سەر بە شاری دێولان بەناوەکانی ئارەش محەممەدی، جەمیل ناسرابادی، بر

٦ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٦:٤٩


هەنگاو: یەکشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

لەگەڵ بەرفراونتربوونی ڕەوتی سەرکوت لە کوردستان، بارودۆخی لانی کەم ٧ هاووڵاتیی خەڵکی بڵواناوا سەر بە شاری دێولان بەناوەکانی ئارەش محەممەدی، جەمیل ناسرابادی، برزۆ محەممەدی، پارسا محەممەدی، فەرهاد محەممەدی، مەهیار محەممەدی و ماشەڵڵا زارعی ناڕوونە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) ٧ هاووڵاتی خەڵکی بڵواناوا بەناوەکانی ئارەش محەممەدی، جەمیل ناسرابادی، برزۆ محەممەدی، پارسا محەممەدی، فەرهاد محەممەدی، مەهیار محەممەدی و ماشەڵڵا زارعی لەلایەن هێزەکانی حکومەت ڕفێندران.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بڵواناوا کە دانیشتووانەکەی پێک دێت لە زیاتر لە چوار هەزار کەس، زۆر زیاترە لەو هاووڵاتییانەیە کە هەتا ئێستا ناسنامەکانیان ئاشکرا بووە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییانە، هیچ چەشنە زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەست دانییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە