چیرۆکی بەسەرهاتی عیرفان خەزایی، لاوی گیانبەختکردووی خەڵکی کەنگەڤەر

عیرفان خەزایی، لاوای کوردی خەڵکی شاری کەنگەڤەر) کەنگاوەر) سەر بە پارێزگای کرماشان، لە ڕاپەڕینی خەڵکی و لە شاری شاریار

٧ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٠:٢٣


هەنگاو: دووشەممە، ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

عیرفان خەزایی، لاوای کوردی خەڵکی شاری کەنگەڤەر) کەنگاوەر) سەر بە پارێزگای کرماشان، لە ڕاپەڕینی خەڵکی و لە شاری شاریار (شهریار) ی تاران، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ عیرفان خەزایی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری کەنگەڤەر، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری شاریاری تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا.

بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی خەزایی، عیرفان خەزایی پاش ئەوەی کە هێزە حکومەتییەکان بە چەک تەقەی لێ دەکەن، گوللە بەر سەری کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ناوبراو بە سەدان کیلۆمەتر دوور لە زێدی لەدایکبوونی خۆی و لە گۆڕستانێک لە شاری نیشتەجێبوونی ئەسپەردە کراوە.

شایانی باسە کە هێزە حکومەتییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەر بەشداربووانی چلەی ئەو هاووڵاتییە کە ڕۆژی ٩ی خەزەڵوەر بەڕێوە چوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە