ڕەزا کازمی، تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی موژژ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی ڕەزا کازمی، خەڵکی شارۆچکەی موژژ سەر بە شاری کامێران، کە هەفتەی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندارکرابوو، ب

٧ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٢:٣٩


هەنگاو: دووشەممە، ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی ڕەزا کازمی، خەڵکی شارۆچکەی موژژ سەر بە شاری کامێران، کە هەفتەی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندارکرابوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠ی شەوی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) ڕەزا کازمی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی موژژ، دوای شەش ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

هەنگاو پێشتر ڤیدیۆی ساتی برینداربوونی ڕەزا کازمی بڵاو کردبووەوە. ناوبراو شەوی سێشەممە، ١ی سەرماوەز، کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە حکومەتییەکان وگوللە بەر سینگی کەوت. بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، دوو ئەندامی سوپای پاسداران بە ناوەکانی حوسێن کەرەمی و سادق نێگەهدار تەقەیان لەو منداڵە کردووە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لەناوندی بەڵگە ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی نزیک بە ٧٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ١٥ منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە کوژراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە