ڕفاندنی زیاتر لە ٢٢ هاووڵاتی لە شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام

لە درێژەی ڕەوتی سەرکوت لە شارەکانی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی سەراوڵە، سەر بە پارێزگای ئیسلام لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراون،

٧ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٨:٤٣


هەنگاو: دووشەممە، ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

لە درێژەی ڕەوتی سەرکوت لە شارەکانی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی سەراوڵە، سەر بە پارێزگای ئیسلام لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراون، کە ناسنامەی ٢٢ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژەکانی سێشەممە، چوارشەممە، و پێنجشەممە ٢٤، ٢٥، ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، عەلی جەمشیدزادە، موجتەبا سادقی، جواد فریادیان، هیوا حوجەتی، ئەیوب سەید محەممەدی، مێهرداد قەیسەر بەیگی، جەواد موئمنی، سەدرا ماهیگیر، یونس نەعمەتی، ئارش فریادی، ئەشکان سادقی، شێرزاد ماهیگیر، موبین ماهیگیر، ڕوحوڵڵا سادقی، محەممەد گراوەند، ئارنین غەفوریان، ڕامتین غەفووریان، ئەیووب گەڕاوەند، وەحید ئەحمەدی، محەممەدڕەزا فریادیان، ئەمیر حوسێن نەونەهال و سامان ئایین لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران.

لەدوای ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییانە، هەموویان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووس و دۆخی تەندروستییان نادیارە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ژمارەی کەسانی ڕفێندراو لەلایەن هێزە حکومەتییەکان، لە سەراوڵە زۆر لەم ئامارە زۆرترە و هەتا ئێستا تەنیا ناسنامەی ئەو ٢٢ کەسە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە