ڕفاندنی منداڵان لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە دێولان؛ چارەنووسی ٤ کچی ژێر ١٨ ساڵ نادیارە

لە درێژەی شەپۆلی ڕفاندنی هاووڵاتییان، ٤ منداڵی کچ بە ناوەکانی کیژان کەریمی، شنۆ ئەحمەدیان، بیتا ئەسەدی و ئایدا لوتفی لەلای

١٠ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٩:١٣


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

لە درێژەی شەپۆلی ڕفاندنی هاووڵاتییان، ٤ منداڵی کچ بە ناوەکانی کیژان کەریمی، شنۆ ئەحمەدیان، بیتا ئەسەدی و ئایدا لوتفی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێدراون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) کیژان کەریمی و ئایدا لوتفی، کە تەمەنی هەردووکیان ١٧ ساڵە و شنۆ ئەحمەدیان تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری دێولان ڕفێندران.

هاوکات بیتا ئەسەدی تەمەن ١٧ساڵ لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری دێولان ڕفێندرا.

سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەوتوو بەسەر ڕفاندنی ئەو چوار منداڵە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان هەروا نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەو ڕاستایەدا بێ ئەنجام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە