چارەنووسی هونەرمەند فەرشاد ڕۆستەمی، دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان نادیارە
هونەرمەند فەرشاد ڕۆستەمی، سەرپەرشتیاری گرووپی مۆسیقای "ئارشاویەر" و خەڵکی قەسری شیرین، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانی لە شا
هەنگاو: هەینی، ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
هونەرمەند فەرشاد ڕۆستەمی، سەرپەرشتیاری گرووپی مۆسیقای "ئارشاویەر" و خەڵکی قەسری شیرین، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانی لە شاری تاران لەلایەن هێزەکانی حکومەت ڕفێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، فەرشاد ڕۆستەمی هونەرمەند، گۆرانیبێژ، ژەنیار و سەرپەرشتیاری گرووپی مۆسیقای ئارشاویەر، لەگەڵ چوار کەسی دیکە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری تاران ڕفێندراون.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە ڕفاندنی ئەو هونەرمەندە و ئەو ٤ هاووڵاتییەی دیکە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.
گرووپی ئارشاویەر، سەرەڕای چالاکی هونەرییان، لە بوارەکانی خێرخوازی و هاوکاریکردنی هەژاران چالاکن و لەڕاستای هاوکاری بوومەلەرزە لێدراونی کرماشان لە ساڵی ٢٧١٧ چەندین کۆنسێرتی کۆکردنەوەی هاوکاریی داراییان لە شاری تاران بەڕێوەبردبوو.