ڕفاندنی دوو مێرمنداڵی دیکەی خەڵکی گوندی نگڵ، سەر بە شاری کەڵاتەرزان

دوای ڕفاندنی دوو منداڵی خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە شارۆچکەی کەڵاتەرزان لە ناوچەی سەوڵاوا لەسەرەتاکانی مانگی سەرماوەز، دوو مێرمنداڵی دیکەی تەمەن ١٨ ساڵ و هەر

١٣ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٥:٥٦


هەنگاو: یەکشەممە، ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

دوای ڕفاندنی دوو منداڵی خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە شارۆچکەی کەڵاتەرزان لە ناوچەی سەوڵاوا لەسەرەتاکانی مانگی سەرماوەز، دوو مێرمنداڵی دیکەی تەمەن ١٨ ساڵ و هەر خەڵکی ئەو گوندە بە ناوەکانی هەڵوێست ڕەزایی و میلاد عەزیزی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) هێزە حکومەتییەکان لە پایگای جێگیر لە گوندی نگڵ، هەڵوێست ڕەزایی و میلاد عەزیزی، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٨ ساڵەی خەڵکی ئەو گوندەیانڕفاندووە.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، ئەو دوو مێرمنداڵە لە دوای ڕفاندنیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراونەتەوە.


هەر لەم ڕاستایەدا پێشتر، ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەز، کارۆ فەتحی و ڕۆژی چوارشەممە ٢ی هەمان مانگ، پێشەوا ئەحمەدی، هەردووک تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی نگڵ لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە