هێرشی بەرفراوانی هێزە حکومەتییەکان و گەمارۆدانی شاری مورموری؛ لانی کەم ٢٠ هاووڵاتی ڕفێندران
لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا شارۆچکەی مورموری سەر بە شاری ئابدانان لە ژێر هێرش و گەمارۆی هێزە حکومەتییەکاندا بووە و لەو ماوەیەدا لانی کەم ٢٠ هاو
هەنگاو: یەکشەممە، ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا شارۆچکەی مورموری سەر بە شاری ئابدانان لە ژێر هێرش و گەمارۆی هێزە حکومەتییەکاندا بووە و لەو ماوەیەدا لانی کەم ٢٠ هاووڵاتی ڕفێندراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی شەش کەسیان کە بریتین لە مووسا بازیار، محەممەد بازیار، محەممەد ئەروانە ئیحسان مورادیان، ئەمیر ئەروانە و نووری موحسینی بۆ هەنگاو، ئاشکرابووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراو مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٤ی دێسامبری ٢٠٢٢) شاری مورموری، لەلایەن نزیکەی ٤٠ ئۆتۆمبێلی هێزە حکومەتییەکان گەمارۆدرا و لانی کەم ٢٠ کەس لە دانیشتوانی ئەو شارە لە نێویاندا مووسا بازیار، محەممەد بازیار، محەممەد ئەروانە ئیحسان مورادیان، ئەمیر ئەروانە و ٢٥ ساڵ، نووری موحسینی ڕفێندران.
هەر لەو ڕاستایەدا، شەوی ڕابردوو، شوێنی نیشتەجێبوونی هۆز و عەشیرەتەکان و ڕەشماڵەکانیان لە نزیک شاری مورموری، کەوتووەتە بەرهێرشی هێزە حکومەتییەکان.
شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لە کاتی ڕفاندنی هاووڵاتییانی ئەو شارە، هێزە حکومەتییەکان لە ڕێگای دیوار و سەربانی ماڵەکان چوونەتە ناو ماڵی خەڵک.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە شاری مورمورییەوە گەیشتوون، هێزە حکومەتییەکان بە بەکارهێنانی زۆر و توندوتیژی بازاڕی ئەو شارە و تەنانەت دەرمانگاکانیشیان داخستووە.
لە ئاکامی دروستبوونی کەشی ترس و سەرکوت بەهۆی هێرشی هێزە حکومەتییەکان، قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانە هەڵاتوون و پەنایان بۆ نەخۆشخانە بردووە.