سەپێهر ئەعزەمی کە لە ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی بریندارکرابوو، گیانی لەدەست دا
سپێهر ئەعزەمی، لاوی کوردی خەڵکی سەحنە و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بە سەختی ب.
هەنگاو: سێشەممە، ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
سپێهر ئەعزەمی، لاوی کوردی خەڵکی سەحنە و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بە سەختی بریندارکرابوو، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) سپێهر ئەعزەمی، تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی شاری سەحنە و دانیشتووی ناوچەی "چهارباغ"ی کەرەج، کە پێشتر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی مەدەنی شاری کەرەج گیانی لەدەست دا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی، یەکێکی دیکە لە کوژرانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شاری کەرەج، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان پێکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستی هەنگاو گەیشتووە، سپێهر ئەعزەمی، بەشی چەپی سینگ و نزیک دڵی بە گوللەی هێزە حکومەتییەکان پێکراوە.
تەرمی ئەو هاووڵاتییە بەیانی چوارشەممە، ١٦ی سەرماوەز لە گۆڕستانی "بهشت ڕقیە" لە چهارباغی کەرەج بە خاک دەسپێردرێت.
هەنگاو زانیویەتی کە ناوەندە حکومەتییەکان گوشارێکی زۆریان خستووتە سەر بنەماڵەی ئەعزەمی کە لە ئەگەری میدیایی کردنەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی کوڕەکەیان ئەوا ڕێ لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی ناوبراو دەگرن.