ڕفاندن و هەڕەشەی تیرۆر لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی خەڵکی مەلەکشاهی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە

١٦ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٠٠:٤٤


هەنگاو؛ چوارشەممە ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

هێزە حکومەتییەکان خوشک و برایەکیان بەناوی حەسەن باقری و فەریبا باقری لە شاری مەڵەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام ڕفاند، هەروەها حوسێن باقری "ژاکان باران" ئەندامێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکان هەڕەشەی تیرۆرکرانی لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خوشک و برایەک بە ناوەکانی فەریبا باقری تەمەن ٣٥ ساڵ و حەسەن باقری تەمەن ٣٨ ساڵ لەلایەن هێزە حکومەتییەکان بەمەبەستی بێدەنگکردنی ئەندامێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە، حوسێن باقری لە بەرانبەر ڕاپەڕینی خەڵک، بە بارمتە گیران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستی هەنگاو گەیشتوون، ناوەندە حکومەتییەکان هەڕەشەی گیانی و ماڵییان لە شاعیر و نووسەر حوسێن باقری بە تۆمەتی" زیانگەیاند بە بازاڕیان" کردووە.

ناوەندە حکومەتییەکان هۆشداری وەرگرتنەوەی ناسنامەیان بە حەسەن و فەریبا باقری داوە. شیاوی ئاماژە پێدانە کە فەریبا باقری دوای چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە، شەوی سێشەممە ئازاد کرا.

هەڕەشەی گیانی بۆ سەر شاعیری خاوەن پێداویستی تایبەت، ژاکان باران لە کاتێکدایە کە ناوبراو چەند ساڵ پێش بەهۆی گوشار و دەستبەسەرکرانە یەک لە دوای یەکەکانی لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکان، بە ناچار ئێرانی بەجێ هێشت و لە ئێستادا لە دەرەوەی ئێران نیشتەجێیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە