ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی مەهاباد
چارەنووسی ئارام سەعیدی و ئەحمەد خانە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، پاش دوو حەوتوو لە ڕفاندنیان لەلایەن هێزە حکومەتییەکان هەروا ناڕوونە.
هەنگاو: چوارشەممە، ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
چارەنووسی ئارام سەعیدی و ئەحمەد خانە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، پاش دوو حەوتوو لە ڕفاندنیان لەلایەن هێزە حکومەتییەکان هەروا ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) ئارام سەعیدی و ئەحمەد خانە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "گۆگ تەپە" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندران.
هەنگاو زانیویەتی کە، ئارام سەعیدی لەبەردەم دەرمانخانەیەک و ئەحمەد خانە لە حەوشەی ناوەندێکی دەرمانی ڕفێندراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە لەدوای ڕفاندنیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەەوە و هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی لێکۆڵینەوە و زانیارییەکانی هەنگاو، دەستبەسەرکراوان لە کوردستان سەرەڕای بێبەری بوون لە سەرەتاییترین مافەکانی کەسێکی بەندکراو وەک هەبوونی پارێزەر، پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستڕاگەیشنن بە خزمەتگوزاری پزیشکی، لەژێر توندترین شێوازەکانی ئەشکەنجەشدان.