ئەشکەنجەی مامۆستایەکی ئایینی دەستبەسەرکراو لە بۆکان

مامۆستا مەلا محەممەد خزرنژاد کە سێ حەفتە پێش لە شاری بۆکان و لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، هەتا ئێستا لە بەندیخانە

١٩ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٥:٢٦


هەنگاو: شەممە، ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

مامۆستا مەلا محەممەد خزرنژاد کە سێ حەفتە پێش لە شاری بۆکان و لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، هەتا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی حکومەت لەو شارەدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی مامۆستا محەممەد خزرنژاد، ڕۆژی شەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە و هەتا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی حکومەت لە شاری بۆکان بەندکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی هاوکات لەگەڵ ڕفاندنی مامۆستا محەمەد خزرنژاد، کوڕێکی ناوبراو بە ناوی یاسر خزرنژاد دەستبەسەر کردووە کە پاش حەفتەیەک ئازاد کراوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، مامۆستا محەممەد خزرنژاد لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە بە سەختی ئەشکەنجە کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە