ناڕوونی چارەنووسی لاوێکی ڕفێندراوی خەڵکی سنە

چوار حەوتوو بەسەر ڕفاندنی ئامانج دروزی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان تێ دەپەڕێت و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

١٩ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢١:٣٠


هەنگاو: شەممە، ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

چوار حەوتوو بەسەر ڕفاندنی ئامانج دروزی لەلایەن هێزە حکومەتییەکان تێ دەپەڕێت و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئامانج دروزی، خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرا.

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە یەک مانگ بەسەر ڕفاندنی ئەو لاوە تەمەن ٢٠ ساڵە، هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بێ ئەنجام ماوەتەوە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، هەنگاو زانیویەتی کە دەستبەسەرکراو و ڕفێندراوان بە شێوەیەکی سیستماتیک لەژێر ئەشکەنجەی ڕۆحی و فیزیکی دان.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە