ڕفاندنی زیبا ئومیدیفەر، هەواڵنێری خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

زیبا ئومیدیفەر، هەواڵنێر و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری قوروە کە یەکێکە لە کەسە دیاریکراوەکانی فێستیڤاڵی ڕاگەیاندن و میدیاییی "پێنووس"، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی

٢٠ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٦:٥٠


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

زیبا ئومیدیفەر، هەواڵنێر و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری قوروە کە یەکێکە لە کەسە دیاریکراوەکانی فێستیڤاڵی ڕاگەیاندن و میدیاییی "پێنووس"، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، زیبا ئومیدیفەر، ڕۆژنامەنووس و هەواڵنێری ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ناوەندە حکومەتییەکان لە شاری سنە گواستراوەتەوە.

ئەو هەواڵنێرە کە دانیشتوو شاری قوروەیە، مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٢ لە بەشی گەشە و پەرەپێدانی ئابووریی فێستیڤاڵی "پێنووس" پلەی دووەمی بەدەست هێناوە.

تا هەنووکە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هۆکاری دەستبەسەربوونی ناوبراو، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە