لەدوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران، چارەنووسی دوو برای خەڵکی ئیلام بە ناڕوونی ماوەتەوە

چارەنووسی ئەمیرعەلی زاکری فەرد و عیماد زاکری فەرد، دوای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ لە ڕفاندنیان لەلایەن هێزە حکومەتییەکان، هەتا ئێستا ناڕوونە.

٢٠ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢٠:٠٠


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢


چارەنووسی ئەمیرعەلی زاکری فەرد و عیماد زاکری فەرد، دوای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ لە ڕفاندنیان لەلایەن هێزە حکومەتییەکان، هەتا ئێستا ناڕوونە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) هێزە حکومەتییەکان لە شاری ئیلام دوو برایان بە ناوەکانی ئەمیرعەلی زاکری فەرد تەمەن ٤١ ساڵ و عیماد زاکری فەرد تەمەن ٣٢ ساڵ ڕفاندووە.


هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم دوو برایە لەبەردەست دا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەم ڕاستایەدا بێ ئەنجام ماوەتەوە.


لە ماوەی ٨٠ ڕۆژی ڕابردوودا، لانی کەم ٨ هاووڵاتی کورد دوای ڕفاندنیان لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندەکانی حکومەت گیانیان لەدەست داوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانی جددی بۆ بنەماڵەی دەستبەسەرکراو و ڕفێندراوان لە کوردستان.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە